٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھێمن ھەورامی و کونسوڵی گشتی تورکیا بیروڕایان لە بارەی پەرەسەندنە سیاسیەکانەوە ئاڵوگۆڕ کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان و کونسوڵی گشتی تورکیا لە ھەولێر بیروڕایان لە بارەی دوایین پەرەسەندنە سیاسیەکانی ناوخۆ و عێراق و ھەڵوێست و بۆچوون و سیاسەتی پارتی لەسەر گفتوگۆکانی پێکھێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی ھەرێم ئاڵوگۆڕ کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠-٩-٢٠٢٥، د.ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام پێشوازی لە ئێرمان تۆپچو کونسوڵی گشتی تورکیا لە ھەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەسەر دوایین پەرەسەندنە سیاسیەکانی ناوخۆ و عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا، ھاوکات ھەڵوێست و بۆچوون و سیاسەتی پارتی لەسەر گفتوگۆکانی پێکھێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و دوایین ڕێککەوتنی بواری نەوت لەگەڵ بەغدا، ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق و دوا پەرەسەندنە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و دۆخی سووریا و پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا بە وردی شیکرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار