٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی چوارشەممە مووچە دابەش دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سبەی چوارشەممە مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم، لە ڕێگەی هەژماری منەوە دابەش دەکرێت.

تیمی پرۆژەی هەژماری من ڕایگەیاند: سبەی چوارشەممە 1ـی تشرینی یەکەمی 2025، مووچەی مانگی حەوت (تەممووز)ـی مووچەخۆرانی هەرێم، لە ڕێگەی پرۆژەی هەژماری منەوە دابەش دەکرێت.

هه‌ر ئه‌مڕۆش وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، 30ـی ئەیلوولی 2025، تەمویلی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان گەیشت.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکە، بڕی (956,928,000,000) نۆسەد و پەنجا و شەش ملیار و نۆسەد و بیست و هەشت ملیۆن دینار، خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار