٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی کەنیسەی ئەرتۆدۆکسی ڕووسی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی کەنیسەی ئەرتۆدۆکسی ڕووسیی كرد و ڕایگەیاند، هەمیشە کار بۆ قووڵترکردنەوە و بەهێزترکردنی کولتووری بەیەکەوەژیان دەكەین."

ئەمڕۆ سێشەممە 30/9/2025، مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی کەنیسەی ئەرتۆدۆکسی ڕووسی، بە سەرۆکایەتیی مەتڕان ئەنتۆنی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە كرد، لە دیدارەکەدا کە ماکسیم ڕوبین، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، جەخت لە پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و تەبایی نێوان پێکهاتە ئایینییەکان کرا.

سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە کە کوردستان نیشتمانی ئایین و ئایینزا جیاوازەکانە، گوتیشی: "هەمیشە کار بۆ قووڵترکردنەوە و بەهێزترکردنی کولتووری بەیەکەوەژیان و بنەماکانی ئاشتی و برایەتی نێوان پێکهاتە جۆراوجۆرەکان دەکەین."

شاندی کەنیسەی ئەرتۆدۆکسی ڕووسی، خۆشحاڵیی خۆیان بە سەردانی هەرێمی کوردستان نیشان دا، ئاماژەیان بەوە دا کە مایەی بەختەوەرییە، لە کوردستان هەموو ئایین و پێکهاتەکان بە ئاشتی و ئارامی دەژین و مافەکانیان پارێزراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار