٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە ماڵپەڕی KDPیەوە بزانە مانگی ۱۰ چ پڕۆژەیەكی تری ستراتیژی دەكەوێتە خزمەتی هاووڵاتیانەوە

سەرچاوە: KDP.info

حاجی ئۆمەران-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی سۆران دەڵێ، تا مانگی ۱۰ـی ئەمساڵ کۆتایی بە کارەکانی ڕێگەی جووتسایدی حاجی ئۆمەران دێت و لە ناوەڕاستی مانگی ۱۰ـی ئەمساڵیش بە ڕووی ھاووڵاتیاندا دەکرێتەوە دەشڵێ، تاوەکو ئێستا ڕێژەی ٩٠%ی پڕۆژەکە تەواو بووە، ئەوەی لە ئێستادا ماوە تەنیا جوانکاریی شەقامەکەیە، وەک دانانی ئینارەی ڕووناککردنەوە و سەوزکردنی شەقامەکەیە.

پڕۆژەی جووتسایدی حاجی ئۆمەران، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کە پێکھاتووە لە دروستکردنی دیواری پاڵپشت و تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆ و تۆڕی ڕووناکی و سەوزایی و قیرتاوکردنی شەقام.

خەسرۆ ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی سۆران، تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، بوودجەی پڕۆژەی ڕێگەی جووتسایدی حاجی ئۆمەران لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە دابین کراوە، تیمی ئەندازەیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سۆران سەرپەرشتیی کارەکانی دەکات و لەلایەن کۆمپانیایەکی نێوخۆشەوە جێبەجێ دەکرێت.

خەسرۆ ئیسماعیل، هەروەها دەشڵێ، ماوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە ۳٦٥ ڕۆژ بووە کە درێژیی ڕێگەکە ۲.٥ کیلۆمەترە و تاوەکو ئێستاش ڕێژەی ٩٠%ی پڕۆژەکە تەواو بووە، ئەوەی لە ئێستادا ماوە تەنیا جوانکاریی شەقامەکەیە، وەک دانانی ئینارەی ڕووناککردنەوە و سەوزکردنی شەقامەکەیە.

پەیوەست بە کردنەوەی کاتی ڕێگەکە، ناوبراو جەخت لەوە دەکاتەوە، تا مانگی ۱۰ـی ئەمساڵ کۆتایی بە کارەکانی دێت، لە ناوەڕاستی مانگی ۱۰ـی ئەمساڵیش بە ڕووی ھاووڵاتیاندا دەکرێتەوە، ئەمەش بۆ ئەوەیە ھاووڵاتیان بتوانن سوود لەم ڕێگەیە ببینن، چونکە ڕێگەیەکی گرینگی بازرگانی و گەشتیاریی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق و ئێرانە.

 

کرمانج گوانی

 

هەواڵی پەیوەندیدار