٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە پلانی دۆناڵد ترەمپ بۆ ئاشتی لە غەززە کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە پلانی گشتگیری سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئاشتی لە غەززە کرد و داوای لە هەموو لایەنەکان کرد بەشداری لە گفتوگۆکان بکەن.

ئەمرۆ سێشەممە 30ـی ئەیلوولی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، ڕایگەیاند، "پێشوازی لە پلانی گشتگیری سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێی غەززە دەکەم و ستایشی سەرکردایەتییەکەی دەکەم".

لە پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووە، "هانی هەموو لایەنەکان دەدەم بە شێوەیەکی بنیاتنەرانە بەشداریی لە گفتگوۆکاندا بکەن و ڕۆحی سازش نیشان بدەن بە ئامانجی گەیشتن بە ئاشتییەکی هەمیشەیی و ئاسایشی و خۆشگوزەرانی بۆ گەلانی ناوچەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار