٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فەریق سیهاد بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژکارانی باڵای سەربازی بەریتانیا کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- فەرماندەی فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی یەک پێشوازی لە ڕاوێژکارانی باڵای سەربازی بەریتانیا کرد، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا لە بارەی ھەماھەنگیی زیاتر لەنێوان فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی یەک و ڕاوێژکارانی ھێزەکانی بەریتانیا.

ئەمڕۆ ٢٩ی ئەیلولی ٢٠٢٥، فەریق سیھاد بارزانی فەرماندەی فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی یەک، پێشوازی کرد لە شاندێکی ڕاوێژکارانی باڵای سەربازی ھێزەکانی بەریتانیا لە ھەرێمی کوردستان، کە پێکھاتبوون لە کۆڵۆنێڵ کریس ھیلیر، کۆلۆنێڵ دارین ھاو و شاندی یاوەریان.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا لە بارەی ھەماھەنگیی زیاتر لەنێوان فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی یەک و ڕاوێژکارانی ھێزەکانی بەریتانیا، ھەروەھا باسیان لە ھاوکارییەکانی بەریتانیا بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە کرد، بەتایبەت لەڕووی لۆجستی و مەشق و ڕاھێنانەوە، لەمبارەوە ھەردوولا جەختیان لە بەردەوامی ھاوکاری و ھەماھەنگییەکان کردەوە، بەمەبەستی زیاتر بەرەوپێش بردنی تواناکانی ھێزی پێشمەرگە.

هەواڵی پەیوەندیدار