٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی ئایەتوڵڵا عوزما سەید عەلی سیستانی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی. سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعە بەبۆنەی کۆچی دوایی خێزانیی کرد.

لە پەیامەکەی سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی دا هاتووە، بە بۆنەی کۆچی دوایی هاوسەری سەماحەتی ئایەتوڵڵا عوزما سەید عەلی سیستانی، لە دڵەوە سەرەخۆشی دڵسۆزانەمان پێشکەش بە جەنابیان دەکەین. 

ئاماژەی بەوەش دا، لە خوای گەورە دەخوازین کۆچکردوو  بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و سەبر و ئارامی بە سەماحەتی ئایەتوڵڵا و کەسوکارەکەی ببەخشێت.

یەکشەممە 28ـی ئەیلوولی 2025، نووسینگەی نەجەف هەواڵی کۆچی دوایی هاوژینی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق بڵاو کردەوە.

بەگوێرەی ئەو ڕاگەیەندراوەی بڵاوکراوەتەوە، کاتژمێر هەشتی ئەمڕۆ دووشەممە 29ی ئەیلوولی 2025، ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی هاوژینی سیستانی لە مزگەوتی تووسی و پرسەکەشی لە مزگەوتی خەزرا بەڕێوە دەچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار