٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هۆشیار سیوەیلی بۆ KDP باسی ئامادەیی پارتی لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی "وارسۆ" دەكات

سەرچاوە: KDP.info

پۆڵەندا-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیوەست بە ئامادەیی پارتی لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی ئاسایشی وارسۆ گوتی، بە بانگهێشتی فەرمی ئامادەی کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی ئاسایشی وارسۆ دەبین، کە لە ڕۆژانی ٢٩ و ٣٠ی ئەیلوول لە وارسۆی پایتەختی پۆڵەندا بەڕێوە دەچێت.

هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، وەكو مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بانگهێشتی فەرمی ئامادەی کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی ئاسایشی وارسۆ دەبین لەگەڵ ئەمیر جەرگیس، بەرپرسی دێسکی ئەورووپای مەکتەبی پەیوەندییەکان، کە لە ڕۆژانی ٢٩ و ٣٠ی ئەیلوول لە وارسۆی پایتەختی پۆڵەندا بەڕێوە دەچێت.

سیوەیلی گوتیشی، بڕیارە لە ماوەی ئەو دوو ڕۆژەدا دیدارمان لەگەڵ چەندین شاندی بەشداربوو لە کۆڕبەندەکە هەبێت و دوای ئەوەش سەردانی وەزارەتی دەرەوەی پۆڵەندا و  چەند پارتێکی سیاسی دەکەین.

بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دەشڵێ، لە ڕۆژی یەکەم لەلایەن بەڕێز زبیگنێڤ پیسارسکی، سەرۆکی دامەزراوەی کازمیر پۆلاسکی، ڕێکخەری کۆربەندی ئاسایشی نێودەوڵەتیی وارسۆ  ٢٠٢٥ پێشوازیمان لێ کرا و دیارییەکمان پێشکەشی بەڕێزیان کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار