٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی حکومەت پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ یەكشەممە 9/28، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە موسەننا ئەلسامەڕائی، سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم كرد.

لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی سیاسیی عێراق و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان ئاڵوگۆڕ کرا.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا، بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە چوارچێوەی ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و گشت پێکهاتەکان و هەروەها باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزاری و ژیانیی هاووڵاتییانی عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار