سەرۆکی ھەرێمی کوردستان جه‌خت له پێكه‌وه‌ژیان ده‌كاته‌وه

ھەولێر-KDO.info- نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2025/9/28 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له شاندێكى هاوبه‌شى به‌رپرسانى دیوانی ئه‌وقافى ئایینه‌كانى مه‌سیحى، ئێزدى و سابیئه‌ى مه‌ندائى، سه‌ر به ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ به سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز د. ڕامى جۆزێف ئاغاجان، سه‌رۆكى دیوان، كرد.
له دیدارێكدا دۆخى پێكهاته ئایینییه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرا و ده‌رباره‌ى ئاماده‌یى و به‌شدارى و هاوبه‌شیى پێكهاته‌ى مه‌سیحى، ئێزدى و سابیئه‌ى مه‌ندائى له پێگه و دامه‌زراوه سیاسى و كارگێڕییه‌كاندا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى فراوانکردن و قووڵکردنه‌وه‌ی کولتووری پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کترقبووڵکردن له هه‌موو ئاسته‌کانی ژیاندا کرده‌وه، به‌تایبه‌تی له په‌روه‌رده و خوێندندا. شانده‌که ستایش و پێزانینیان بۆ ڕۆڵ و خه‌مخۆریی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی و کار و پشتیوانیی به‌ڕێزیان له پێکهاته‌کان ده‌ربڕی.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى هه‌موو پشتگیرییه‌ك بۆ مسۆگه‌رى و ده‌سته‌به‌ركردنى هه‌موو مافه‌كانى ته‌واوى پێكهاته‌كان له وڵات، جه‌ختى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌میشه به نیشتمانى پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌یى بۆ هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه و پارێزەری مافه‌كانیان ده‌بێت.




