٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى: به‌ڕێز و پێزانینه‌وه له‌ مێژوو و ئه‌رك و خزمه‌تى ده‌نگى كوردستان ده‌ڕوانین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى، به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی  62 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی ئێزگه‌ی ده‌نگی كوردستان، پەیامێكی ئاراستەی به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانى ده‌نگى كوردستان كرد و گوتی، به‌ڕێز و پێزانینه‌وه له‌ مێژوو و ئه‌رك و خزمه‌تى ده‌نگى كوردستان ده‌ڕوانین.

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامی (نێچیرڤان بارزانی)یە بۆ ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان..

به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانى ده‌نگى كوردستان

سڵاو و ڕێز..

له‌ یادى (62) ساڵه‌ى دامه‌زراندنى ئیزگه‌ى ده‌نگى كوردستاندا، به‌ گه‌رمى پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌م، هیواى له‌سشاغى، سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامتان بۆ ده‌خوازم.

ده‌نگى كوردستان وه‌ك یه‌كێك له‌ ناوه‌نده‌ گرنگه‌كانى سه‌ره‌تاى كارى میدیایى له‌ كوردستان، هه‌ر له‌ ڕۆژى دامه‌زراندییه‌وه‌ و به‌ درێژاییى شۆڕش، ده‌نگى دلێر و ڕه‌سه‌نى هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان بووه‌. له‌گه‌ڵ گیانفیدایى و قوربانیدانى پێشمه‌رگه‌، ڕووبه‌ڕووى سته‌م بووه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها چه‌ندین كادیرى دیار و به‌تواناى ڕاگه‌یاندنى پێگه‌یاندووه‌.

له‌ سه‌رده‌مى ئازادیشدا، به‌تایبه‌تى له‌ ساڵانى دواى ڕاپه‌ڕینه‌وه‌، ڕۆڵى دیارى خۆى له‌ كارى میدیایى و ڕۆژنامه‌وانیدا گێڕاوه‌ و هه‌میشه‌ ئاماده‌یى هه‌بووه، بۆیه‌ جێى شانازییه‌ بۆ ده‌نگى كوردستان كه‌ به‌شێكه له‌ بیره‌وه‌ریى گشتیى گه‌لى كوردستان و تا ئه‌مڕۆ له‌ خزمه‌ت به‌رده‌وامه‌. 

به‌ڕێز و پێزانینه‌وه له‌ مێژوو و ئه‌رك و خزمه‌تى ده‌نگى كوردستان ده‌ڕوانین و هه‌ر سه‌رفراز و سه‌ركه‌وتوو بێت.

 

نێچیرڤان بارزانى

2025/9/28

هەواڵی پەیوەندیدار