ناز خۆشناو بۆ KDP: پێداچوونه‌وه به چاندنی داره‌كانی پشتێنه‌ی سه‌وزایی دەكەین

هه‌ولێر -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی قه‌یرانه‌كان له پارێزگای هه‌ولێر ده‌ڵێ، ئێستا پێداچوونه‌وه ده‌كرێت له‌و دارانه‌ی بڕیاره له پشتێنه‌ی سه‌وزایی هه‌ولێر بچێندرێن."
ناز جه‌لال خۆشناو، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی قه‌یرانه‌كان له پارێزگای هه‌ولێر تایبەت بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "پڕۆژه‌ی پشتێنه‌ی سه‌وزایی هه‌ولێر ده‌بێته هۆی باشتركردنی ژینگه‌ی هه‌ولێر، له چوارده‌وری شاری هه‌ولێر ده‌سووڕێته‌وه و هه‌مووی ده‌كرێته سه‌وزایی، پڕۆژه‌كه‌ش به‌چه‌ند قۆناغێك جێبه‌جێ ده‌كرێت، دوای ته‌واوبوونیشی كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر ژینگه‌ی هه‌ولێر."
به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی قه‌یرانه‌كان ده‌شڵێت، "ئێستا کەسانی پسپۆر بە چاندنی داره‌كاندا دەچاەوە، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شاری هه‌ولێر له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاواز پێكهاتووه و له‌ڕووی پێكهاته‌ی خاكه‌وه جیاوازیی هه‌یه، ده‌مانه‌وێ ئه‌و دارانه‌ی بۆ پشتێنه‌ی سه‌وزایی به‌كاردێن له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌وای هه‌ولێر بگونجێن."
ناز جه‌لال خۆشناو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، "هێشتا هیچ جۆره دارێك دیاری نه‌كراوه، کە پشكنین بۆ زه‌وی شوێنی پشتێنه‌ی سه‌وزایی كرا ئینجا ئه‌و دارانه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌وای هه‌ولێر گونجاو بوو ده‌چێندرێن، ئه‌و دارانه‌ش كاریگه‌رییان له‌سه‌ر پاككردنی ژینگه‌ی هه‌ولێر ده‌بێت."
قائید میرۆ




