٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان پیرۆز دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێكی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە كرد دەنگی کوردستان، مێژوویەکی پڕ لە سەروەری و شانازیی لە کاروانی ڕاگەیاندنی کوردستاندا هەیە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 28/9/2025، مەسروور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێكی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی دەنگی كوردستان ڕاگەیاند و لە پەیامەكەدا هاتووە: بەڕێزان بەڕێوەبەر و کارمەندانی دەنگی کوردستان، بە بۆنەی  (62)ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا، جێگری سەرۆكی پارتی ڕایگەیاندووە: ئێزگەی دەنگی کوردستان، مێژوویەکی پڕ لە سەروەری و شانازیی لە کاروانی ڕاگەیاندنی کوردستاندا هەیە و وەک ئیزگەیەکی دێرین و دەنگی شۆڕش و داستان و نەبەردییەکانی پێشمەرگەی کوردستان، خاوەنی پێگەیەکی سەنگین و ڕێزلێگیراوە.

مەسروور بارزانی، دەستخۆشی لە تەواوی کارمەندەکانی ئێزگەكە دەکات و هیوا دەخوازێ "هەمیشە لە پێشکەوتنی بەردەوام و پێشەنگیدا بن لە پێناو گەیاندنی ڕاستییەکان و پەرەپێدانی هزری نیشتمانپەروەری و بەرگریکردن لە مافەکانی گەلی کوردستان."

هەواڵی پەیوەندیدار