٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەت وەزارەتی ناوخۆ ڕێبەری سەلامەتی ڕادەگەیەنێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بە ئامادەبوونی  مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ناوخۆ ڕێبەری سەلامەتی ڕادەگەیەنێت.

کاتژمێر 10:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، 28ـی ئەیلوولی 2025، بە چاودێری و ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ناوخۆ لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا ڕێبەری سەلامەتی ڕادەگەیەنێت.

ئەم ڕێبەرانە حەوت بەرگی کۆدەکانی سەلامەتین و لەمەولا دەبنە بنەما بۆ دروستکردنی باڵەخانە و شوێنەکانی نیشتەجێبوون و وێستگەکانی سوتەمەنی و هەموو پڕۆژە گەورەکان.

ئامانج لەو کۆدانە زەمینەسازییە بۆ پاراستنی گیان و سەلامەتی هاووڵاتیان و سەروماڵیان و ژێرخانی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار