٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاوێژکارێکی سودانی بۆ KDP.info: ڕێککەوتنی ھەرێم و بەغدا چارەسەری سەرجەم کێشەکان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info- ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری دەڵێت، "ڕێککەوتنی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا، دەبێتە ھۆی ئەوەی سەرجەم کێشەکان چارەسەر بکرێن، ئێستا ڕۆژانەی داھاتی نەوتی ھەرێمی کوردستان دەگاتە نزیکەی ١٥ ملیۆن دۆلار، بۆیە ڕێککەوتنێکی زۆر گرنگە و ھەنگاوێکە بۆ ئەوەی کۆتایی بە کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا بێت."

د.مەزھەر محەمەد، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "ئەو ڕێککەوتنەی لە بواری نەوت لەنێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق ئەنجامدراوە ھەنگاوێکی زۆر گرنگ بوو و دەبێتە ھۆی  ئەوەی سەرجەم کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق چارەسەر بکرێن، بۆیە دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە، دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ ھەرێمی کوردستان و عێراق، ئەو کێشانەی داراییش کە ھەنە دوای ئەو ھەنگاوە بەپێی بەندەکانی یاسای بودجەی ژمارە ١٣ی ساڵی ٢٠٢٣ چارەسەر دەکرێن، بۆیە ئومێدەوارین ئەمە ببێتە دەستپێکێکی باش بۆ ھەموو خەڵکی ھەرێمی کوردستان و عێراق."
د.مەزھەر محەمەد گوتیشی "بەپێی ڕێککەوتنی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق ڕۆژانە ٢٣٠ ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەم دێت، داھاتەکەی ١٣ بۆ ١٥ ملیۆن دۆلارە، مانگانەش دەکاتە ٥٠٠ ملیۆن دۆلار، ئەمەش سوودێکی زۆری دەبێت بۆ بودجەی گشتی عێراق و کەلێنێکی زۆر باش پڕدەکاتەوە، وادەکات بەپێی ڕێککەوتنەکە ئەو کێشانەی ھەن چارەسەر بکرێن، بەتایبەت بودجە و مووچەی خەڵکی ھەرێمی کوردستان."
ئەمڕۆ دوای ڕێککەوتنی نێوان ھەردوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراق، ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بەشێوەی فەرمیی بۆ دەرەوە دەستی پێکردەوە."

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار