٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جەخت لەخێراکردنی ڕێکارەکانی به‌ دەستە خوشکی بوونی (هەڵەبجە و گرنیکا) كرایه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە-KDP.info- بە ئامانجی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، گەشتیاری، کلتووری و وەرزشی، ئەکادیمی و کشتوکاڵی، پارێزگای هەڵەبجە و پارێزگای گرنیکای ئیسپانیا بوونە دەستەخوشکی یەکتری.

بە مەبەستی تەواوکردنی هەنگاوەکانی یاداشتی لەیەکتێگەیشتن لەنێوان پارێزگای (هەڵەبجە و گرنیکا) ڕۆژی هەینی 26-9-2025، دارەوان حاجی حامید، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا، سەردانی پارێزگای گرنیکای کرد، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لەخێراکردنی یاداشتی لەیەکتێگەیشتن و تەواوکردنی ڕێکارەکانی دەستەخوشکی هەر دوو شار کردەوە.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، ڕایگەیاند، پارێزگاری گرنیکا، دەڵێت، دوای دیراسەکردنی ئەندامانی ئەنجوومەن و هەڵسەنگاندنی ورد، ئێمە بڕیارمانداوە کە لەگەڵتان کاربکەین تاکو هەردوو شار ببنە دەستەخوشکی یەکتر، ئەمەش بە ئامانجی ئاڵوگۆڕی، بازرگانی، گەشتیاری، کلتووری و وەرزشی، ئەکادیمی و کشتوکاڵ لەنێوان هەردوولا.

جەخت لە خێراکردنی یاداشتی لەیەکتێگەیشتن و تەواوکردنی ڕێکارەکانی دەستەخوشکی هەر دوو شار کرایەوە، دوای دانانی بەرنامەیەکی هاوبەش وا بڕیارە پارێزگاری گرنیکا ساڵی داهاتوو سەردانی هەرێمی کوردستان و پارێزگای هەڵەبجە بکات و دواتریش بۆ یادی ساڵانەی گرنیکا پارێزگاری هەڵەبجە بە سەردانێکی فەرمی بانگهێشتی گرنیکا بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار