٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم بەسەركەوتوویی بەڕێوەچوو

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕایگەیاند، لە كاتژمێر حەوتی بەیانی ئەمڕۆوه‌ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستی پێ‌ كردەوە، پرۆسەكەش بەسەركەوتوویی بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ شەممه‌ 27ـی ئەیلوول، لە ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكاندا هاتووە، سەعات حەوتی بەیانیی ئەمڕۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی بۆڕیی نەوتی كەركووك - جیهان بە سەركەوتووانە دەستی پێ كرد.

دوای زیاتر لە دوو ساڵ و نیو لە ڕاگرتنی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممه‌ 27ی ئەیلوول، هەناردەكردنەوەی نەوتی خاوی هەرێمی كوردستان لە كێڵگەی نەوتی پێشخاپوورەوە بۆ بەندەری جەیهانی توركیا دەستی پێ كردەوە، ڕۆژانە 190 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی كوردستان لەو بەندەرە بە بازاڕ دەكرێت.

دوای چەندان كۆبوونەوەی شاندی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، دواجار ڕێككەوتنی سێقۆڵی لە نێوان هەردوو وەزارەت و كۆمپانیا بیانییەكانی وەبەرهێنانی نەوت كرا، بۆ ئەوەی هەناردەكردنەوەی نەوت لە ڕێگەی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردەی بەندەری جیهان دەکرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار