٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی کۆنفرانسی ساڵیادی "نیقییە" دەستیپێکرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، 27ـی ئەیلوولی 2025، بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کۆنفرانسی ئەکادیمیی ساڵیادی "نیقییە" لە هەولێر دەستیپێکرد.

بەپێی کارنامەی کۆنفرانسەکە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسەکەدا گوتارێک پێشکەش دەکات، هاوکات کۆنفرانسەکە میوانداری ژمارەیەک لە پاتریارکە دیارەکانی کریستیان لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، کە ئەوانیش گوتاری خۆیان پێشکەش دەکەن.

 ئەم کۆنفرانسە بە یەکێک لە ڕووداوە مێژووییە هەرە گرنگەکانی کریستیانەکان دادەنرێت، کە تێیدا قەشە و پاتریارکەکان کۆدەبنەوە بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی پەیامی یەکبوون و لێک نزیککردنەوەی بیروباوەڕەکان.

ئامانجی سەرەکی لە بەڕێوەچوونی ئەم کۆنفرانسە، هاوبەشیکردن و بڵاوکردنەوەی بەهاکانی ئەنجوومەنی 'نیقییە' و تیشکخستنە سەر کاریگەرییەکانی لەسەر جیهانی مۆدێرن.

هەواڵی پەیوەندیدار