٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوكرده‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ شەممە، 27ـی ئەیلوولی 2025، وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیا دەستی پێکردەوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەنەدراوێکدا ئاشکرای کرد، بە سەرپەرشتی جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت، حەیان عەبدولغەنی و بە هاوکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، 27ـی ئەیلوولی 2025، هەناردەکردنی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بۆری عێراق- تورکیاوە دەستیپێکردەوە.

وەزارەتی نەوت ئاماژەی بەوەشکردووە، هەناردەکە لە کاتژمێر 6:00ـی بەیانی بەبێ بوونی هیچ کێشەیەکی تەکنیکی دەستی پێکرد، ئەمەش ڕەنگدانەوەی سەرکەوتنی هەوڵە هاوبەشەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێمە لە بەدیهێنانی ئەم دەستکەوتە گرنگەدا.

ڕاشیگەیاند، ئەم پێشهاتە هەنگاوێکی بەرچاوە بۆ بەڕێوەبردنی سامانە نیشتمانییەکان بە گیانی هاوبەشی و هەماهەنگی، هەروەها بەشداریکردن لە دەستەبەرکردنی بەردەوامیی هەناردەکردنی نەوت و پاڵپشتیکردنی ئابووریی نیشتمانی.

کۆتایی هەفتەی ڕابردوو ڕێککەوتنی سێقۆڵی حكوومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری نەوت بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی خاوی هەرێم بڵاوکرایەوە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 27ـی ئەیلوولی 2025، پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی خاو دەستی پێکردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار