٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە ٤٨ کاتژمێری داھاتوودا نەوتی ھەرێم ھەناردە دەکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەڵێت: لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داھاتوودا نەوتی ھەرێمی کوردستان ھەناردە دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند: وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، پاش ڕێککەوتنی سێقۆڵی نێوان ھەردوو وەزارەت و کۆمپانیا بەرھەمھێنەرەکانی نەوتی ھەرێم، لەسەر ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم رێککەوتن.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کرد، لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داھاتوودا دەست بە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان دەکرێت. 

هەواڵی پەیوەندیدار