٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری وزەی ئەمریکا: حەز دەکەین نەوت و غازی زیاتر لە کوردستان بەرهەم بێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- وەزیری وزەی ئەمریکا رایگەیاند بەرنامەی سەرۆک ترەمپ ئەوەیە بەرهەمهێنانی وزە لە جیهاندا زیاد بکات و هەر بۆیەش حەز دەکەن نەوت و غازی زیاتر لە کوردستان بەرهەم بێت.

رۆژی پێنجشەممە 25ـی ئەیلوولی 2025، کریس رایت، وەزیری وزەی ئەمریکا په‌یوه‌ست بە ڕێککەوتنی کۆمپانیاکانی وزەی ئەمریکا لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "ئێمە حەز دەکەین کەرتی نەوت و غاز لە کوردستان زیاتر پەرەی پێ بدرێت لەبەر ئەوەی بازاڕێک هەیە بۆ دەرهێنانی و ئەوە زۆر یارمەتیدەرە بۆ خەڵکی کوردستان و یارمەتیدەرە بۆ ئەمریکا و هەموو جیهانیش".

وەزیری وزەی ئەمریکا گوتیشی: "ئەو کات کە سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی لە ئەمریکا بوو توانیم چاوم پێی بکەوێت. کوردستان یەدەگێکی زۆری هەیە و کۆمپانیا ئەمریکاییەکان لەوێن".

کریس رایت ئاماژەی بەوەش کرد: "بەرنامەی سەرۆک ترەمپ و ئیدارەکەی ئەوەیە کە وزەی زیاتر دۆخی هەمووان باشتر دەکات و وا دەکات تێچووەکان کەم ببنەوە و ڕێگە بە مرۆڤەکان دەدات کاری زیاتر بکەن". گوتیشی: " ئێمە گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت و گازی سروشتین، بۆیە زۆرمان هەیە بۆ فرۆشتن لە هەموو شوێنێک. بەڵام ئێمەش دڵخۆشین بە هاوکاری لەگەڵ ئەوانی دیکە بۆ بەرهەمهێنانی نەوت و غازی زیاتر لەو وڵاتانە".

 

 

کوردستان تیڤی

هەواڵی پەیوەندیدار