٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی: ڕیفراندۆم بڕیارێکی بوێری گەلی کوردستان بوو

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی لە هەشتەمین ساڵیادی ڕیفراندۆم دەڵێت: ڕیفراندۆم بڕیارێکی بوێری گەلی کوردستان و ڕۆژی سەرکەوتنی ئیرادەی نەتەوەکەمانە.  

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، 25ـی ئەیلوولی 2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بە بۆنەی هەشتەمین ساڵیادی ڕیفراندۆم بڵاوکردەوە. 

لە پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتدا هاتووە "یادی ساڵڕۆژی ڕیفراندۆم، ڕۆژی بڕیاری بوێری گەلی کوردستان، ڕۆژی سەرکەوتنی ئیرادەی نەتەوەکەمان، ڕۆژی هیوا و ئومێد، لە سەرکردە و ڕابەر و پێشمەرگە سەرۆک بارزانی و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و گەلی نیشتیمانپەروەر و خۆڕاگری کوردستان پیرۆز بێت."

هەواڵی پەیوەندیدار