٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زاگرۆس فەتاح بۆ KDP: ڕیفراندۆم شکۆی ئیرادە و یەکدەنگیی كوردستانیان بوو

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- زاگرۆس فەتاح، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، په‌یوه‌ست به‌ ساڵیادی ڕیفڕاندۆم گوتی، لەم ڕۆژە مێژووییەدا، كوردستانیان بە زۆرینەی ڕەها دەنگیان بە ئاوات و ئامانجی سەدان هەزار شەهیدی ڕێگه‌ی ڕزگاریی کورد و کوردستان دا، کە خوێنی خۆیان لەپێناو گەیشتن بە مافە ڕەواکانی گەلی کورد، بە کوردستان بەخشی.

زاگرۆس فەتاح، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، تایبه‌ت به‌ هه‌شته‌مین ساڵیادی ڕیفراندۆم، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی، بەرز و پیرۆز و شکۆدار بێت ساڵڕۆژی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان كه‌ ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧،  شکۆی ئیرادە و یەکدەنگیی نەتەوەی کورد و كوردستانیان بوو بۆ سەربەخۆیی کوردستان بە ڕابەرایەتیی سەرۆک بارزانی، كه‌ زیاتر لە 92%ی هاووڵاتییان لە هەرێمی كوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بەشدارییان كرد و له‌ لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی كوردستاندا بووه‌ ڕۆژێگی گرینگ و پڕشنگدار.

زاگرۆس فەتاح گوتیشی، لەم ڕۆژە مێژووییەدا، گەلی کورد بە زۆرینەی ڕەها دەنگیان بە ئاوات و ئامانجی سەدان هەزار شەهیدی ڕێگه‌ی ڕزگاریی کورد و کوردستان دا، کە خوێنی خۆیان لەپێناو گەیشتن بە مافە ڕەواکانی گەلی کورد، بە کوردستان بەخشی.

زاگرۆس فەتاح، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی، هێمای بۆ ئەوە کرد، گەلی کوردستان دەخوازێت لە عێراقی فیدڕاڵدا، ڕێز لە دەستوور بگیرێت و هەموو مافەکانی بە یەکسانی و لە چوارچێوەی دەستووردا، لەگەڵ هاووڵاتیانی تر پارێزراو بێت و چیتر هاووڵاتیی پلە دووی عێراق نەبێت و سیاسەتی برسیکردن و ترس و تۆقاندن و هەڕەشەکردنی حکوومەتە یەک لەدوا یەکەکانی بەغدا، بەرامبەری کۆتایی بێت. دەنا وەڵامی كوردستانیان هەمیشە (بەڵێ)یە بۆ سەربەخۆیی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار