٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە بڕیاری سەرۆک بارزانی نانەواخانەی شۆڕشی ئەیلوول دروست کرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥ لە دەڤەری باڵەکایەتی، بە ئامادەبوونی مەلامستەفا بارزانی مەڕاسیمی کردنەوەی نانەواخانەی شۆڕشی ئەیلوول بەڕێوەچوو، کە لەسەر بڕیاری ڕێزدار جەنابی سەرۆک بارزانی لەلایەن ڕێکخراوی نەوەکانی ئەیلوول دروستکراوەتەوە.

لە مەڕاسیمەکەدا ھەریەکە لە قادر قادر عەلی بەرپرسی دەزگای ئەیلوول و بەرپرسانی لقی ١٠و  ٢٦ـی گوڵانی پارتی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەرپرس و ستافی ڕێکخراوی نەوەکانی ئەیلوول و ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانی شۆرشی ئەیلوول و بەرپرسانی حزبی و حکوومی و ھاووڵاتیانی دەڤەرەکە ئامادەبوون.

نانەواخانەی شۆڕشی ئەیلوول، لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕش لەسەر ڕاسپاردەی باوکی ڕۆحی نەتەوەی کورد بارزانی نەمر، بۆ خزمەتی پێشمەرگەکانی شۆرش دروستکراوە و ھەزاران پێشمەرگە و ڕێبوار لەو نانەواخانەیە نانیان بۆ دابین دەکرا.

هەواڵی پەیوەندیدار