٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی ھەولێر بۆ KDP: گەشتەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا فراوانتر دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر دەڵێت، لە چوارچێوەی ھەوڵەکان بۆ زیادکردنی گەشتە ئاسمانیەکانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتان کۆمپانیایەکی تورکیا گەشت لە نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا ئەنجام دەدات، ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی پەیوەندی نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا فراوانتر بێت.

ئەحمەد ھۆشیار، بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، بەردەوام لە ھەوڵداین بۆ زیادکردنی گەشتە ئاسمانیەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتان و لەئێستاشدا گەشتەکانمان لەگەڵ وڵاتی تورکیا فراوانتر دەکەین و کۆمپانیایەکی دیکە زیاد دەبێت ئەویش گەشتی ڕاستەوخۆ لە نێوان ھەولێر و ئەنقەرە ئەنجام دەدات، بەمەش گەشتە ئاسمانیەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا زیاتر دەبن و ئامانجی ئێمەش ئەوەیە گەشتەکانمان لەگەڵ ھەموو وڵاتان زیاد بێت.

بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی ھەولێر گوتیشی، بڕیارە کۆمپانیای ئەنادۆڵ جیت گەشتەکان لە ٢٦ی تەشرینی یەکەممەوە دەستپێبکات، ئەمەش دەبێتە ھەنگاوێکی گرنگ بۆ ئەوەی پەیوەندی فراوانتر لە نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا دروست بێت و ئەو کۆمپانیایە ھەفتانە دوو گەشت ئەنجام دەدات لە ڕۆژانی یەکشەممە و پێنج شەممە، بۆیە ئەمە جێگای خۆشحالییەوە و کار دەکەین بۆ ئەوەی گەشتی ئاسمانی لەگەڵ وڵاتان زیاتر بێت.

 

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار