٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگری سەرۆکی پارتی لەگەڵ ئافرەتانی کۆمیتەی ناوەندی و لیژنەی یەکەمین کۆنفرانسی ئافرەتانی کوردستان کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ھەموو پشتیوانییەکی خۆی بۆ بەھێزترکردنی ڕۆڵی ئافرەتان، پێشخستن و بەگەڕخستنی زیاتری تواناکانیان دەربڕی. ھاوکات دووپاتی کردەوە، ئافرەتان ڕۆڵێکی بەرچاو و کارایان لە دامەزراوەکانی پارتی و ھەرێمی کوردستاندا ھەیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ئافرەتانی کۆمیتەی ناوەندی و لیژنەی یەکەمین کۆنفرانسی ئافرەتانی کوردستان کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دەرئەنجامەکانی جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی کۆنفرانسەکە و کار و پڕۆژەکان لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری تواناکانی ئافرەتان لە ناوی پارتی کرا.

مەسروور بارزانی، لە دیدارەکەدا ڕایگەیاند: مایەی خۆشحاڵییە ئەمڕۆ ئافرەتان ڕۆڵێکی بەرچاو و کارایان لە دامەزراوەکانی پارتی و ھەرێمی کوردستان ھەیە.

ھاوکات ھەموو پشتیوانییەکی خۆی بۆ بەھێزترکردنی ڕۆڵی ئافرەتان، پێشخستن و بەگەڕخستنی زیاتری تواناکانیان و ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان و بەرزکردنەوەی ڕێژە و ئاستی بەشداریان لە بوارە جۆراوجۆرەکانی بەڕێوەبردن و ڕووبەڕووبوونەوەی ھەموو جۆرە جیاکارییەک دووپات کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار