ھێمن ھەورامی ئەرکەکانی ئێستا و پلانی ئایندەی لهگهڵ ھەڤاڵانی ڕێکخستنی کەرکووک تاوتوێ كرد

هەولێر-KDP.info- بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیانی كرد و بە ئامادەبوونی ھیوا ئەحمەد مستەفا لەگەڵ ھەڤاڵانی بەپرس و کارگێڕانی لقەکانی ٣ و ٢٥ و ١٩ و ٢٢ و بەرپرسی لیژنە ناوچەکان كۆبووهوه، دوایین پێشھاتە سیاسیەکان و ئەرکەکانی قۆناغی ئێستا و بەرنامە و پلانی کاری ئایندەی بۆ ھەڤاڵانی ئامادهبوو خستهڕوو..
ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٤ ی ئەیلوول، د. ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە چوارچێوەی ئەرکە پەیڕەوییەکان بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتر له بارهی بەرنامەی کار و ھەنگاوەکانی داھاتوو لە پارێزگای کەرکووک سەردانی مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای کەرکوک - گەرمیانی کرد.
لهو سهردانهیدا بۆ كهركووك، بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی، بە ئامادەبوونی ھەڤاڵ ھیوا ئەحمەد مستەفا ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک گەرمیان، لەگەڵ ھەڤاڵانی بەپرس و کارگێڕانی لقەکانی ٣ و ٢٥ و ١٩ و ٢٢ و بەرپرسی لیژنە ناوچەکان كۆبووهوه و دوایین پێشھاتە سیاسیەکان و ئەرکەکانی قۆناغی ئێستا و بەرنامە و پلانی کاری ئایندە و بەرچاو ڕوونی پێویستی بۆ ھەڤاڵانی ئامادهبوو خستهڕوو.






