سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا كۆبووه‌وه

ھەولێر-KDP.info- نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/9/24 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له به‌ڕێز جۆشوا هاریس، هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد و وێڕاى به‌خێرهێنان، هیواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركه‌كه‌یدا بۆ خواست.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكایان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان، دۆخى ئابوورى و گشتیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنى گشتیى داهاتووى عێراق، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه. له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز هاریس باسى له به‌رژه‌وه‌ندى و به‌ها هاوبه‌شه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كرد و دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا پابه‌ندى بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیانه.
ده‌رباره‌ى پرسى شایسته دارایییه‌كان و مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان، هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پێویسته به زووترین كات دۆسیه‌ى دارایى و مووچه و شایسته‌كانى هه‌رێمى كوردستان یه‌كلایى بكرێته‌وه و به شێوه‌یه‌كى یه‌كجارى چاره‌سه‌ر بكرێت.
مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه به‌ڕێز كونسوڵى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.




