گوتەبێژی حکوومەت: پێمانوایە لە 48 کاتژمێری داهاتوودا کێشەی هەناردەکردنەوەی نەوت چارەسەر ببێت

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: "ڕێككەوتنە سێقۆڵییەكە هەیە، تێبینیی یەك دوو كۆمپانیا هەبوو بەڵام كێشە نییە و بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت، تەنیا بابەتی تەكنیكی ماوە."
ئەمڕۆ چوارشەممە 24/9/2025، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگەیاند: "ئێستا ٢٣٤ هەزار بەرمیل توانای بەرهەمهێنانی نەوتی كوردستانە. ئەو نەوتەی بۆ پێداویستیی ناوخۆ گلدەدرێتەوە لای خۆمان دەهێڵینەوە، ئەوەی تر كامەی بەشی كۆمپانیا نەوتییەكان و حكوومەتی فیدراڵە ئێمە نووسراومان كردووە بۆ ئەوەی نەوتەكە وەربگیرێت. ڕێككەوتنە سێقۆڵییەكە هەیە، تێبینیی یەك دوو كۆمپانیا هەبوو بەڵام كێشە نییە، نووسراومان كردووە كە سۆمۆ نەوتەكەمان لێ وەربگرێت، ئەوەی ماوە بابەتی تەكنیكییە."
دەقی قسەكانی گوتەبێژی حكوومەت:
ئەمڕۆ كۆبونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بوو
- لەبارەی مووچە: هەمیشە لە كۆبوونەوەكان قسە دەكرێت
- پۆلێنكردنی داهاتە نانەوتییەكان
- ئێستا ٢٣٤ هەزار بەرمیل توانای بەرهەمهێنانی نەوتی كوردستانە. ئەو نەوتەی بۆ پێداویستیی ناوخۆ گلدەدرێتەوە لای خۆمان دەهێڵینەوە، ئەوەی تر كامەی بەشی كۆمپانیا نەوتیەكان و حكوومەتی فیدرالە ئێمە نووسراومان كردووە بۆ ئەوەی نەوتەكە وەربگیرێت. ڕێككەوتنە سێقۆڵییەكە هەیە، تێبینیی یەك دوو كۆمپانیا هەبوو بەڵام كێشە نییە، نووسراومان كردووە كە سۆمۆ نەوتەكەمان لێ وەربگرێت، ئەوەی ماوە بابەتی تەكنیكییە
تەسەور دەكەین لە ٤٨ سەعاتی داهاتوودا ئەم بابەتە حەل ببێت.
بابەتی نەوت گرێكوێرە بوو، بەردەوام دەیانگوت حكوومەتی هەرێمی كوردستان نایەوێ بابەتەكە چارەسەر بكات، بەڵام لە سەرەتاوە حكوومەتی هەریمی كوردستان نیەتی چارەسەری هەبووە. هاوكات داوای حەق و مافی خەڵكی هەرێمی كوردستان دەكەین.
ئەوەی دەمێنێتەوە لە مەسەلەی داهاتی نانەوتی، دەگەڕێینەوە بۆ یاسا. بۆچوونێكی ئەنجوومەنی دەوڵەت بۆ ئەنجوومەنی وەزیران نێردراوە، بۆچوونێكی خۆیانە داویانە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان داوای ئەم رەئیەی نەكردووە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق داوای لێكردوون، بۆچوونەكەیان بەو شەش وەزیرە دراوە كە راسپێردراون بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، بە گشتی كەشێكی دانوستان و گفتوگۆ هەیە، لێكتێگەیشتنێكی باش هەیە.
وەك چۆن ئێمە بە باشی چووینەتە پێشەوە
رەزامەندی دەدەین كە ١٢٠ ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی حەفت بنێرین، ئەمە گوشارێكی زۆر زۆر دروست دەكات لەسەر هەرێمی كوردستان، بەپێی یاسای بودجە حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەم بڕە پارەیەی بۆ دیاری نەكراوە كە بیدات، بەڵام لەپێناو ئەوەی مووچە زوو بگاتە هاووڵاتیانمان، بۆیە ئەو پارەیە دەنێرین.
بۆ ٢٠٢٦ دەچینە نێو گفتوگۆی داواكردنی بودجەی هەرێمی كوردستان.
هیوادارم ئەم چەند مانگەی ماوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بە رێكوپێكی بنێردرێت، مووچەی مانگی حەفت وەزارەتی دارایی ئامادەكاری كردووە بۆ ئەوەی مووچە دابەش بكات.
مووچەی مانگی هەشتیش لیستەكان هەمووی حازر كراوە. دەچینە نێو گفتوگۆ تا ئەویش بنێردرێت.
ڕێككەوتنمان لەسەر نەوت بۆ ماوەی سێ مانگە، چونكە لە ساڵی تازە یاسایەكی نوێی بودجە حازر دەكرێت، هەوڵ دەدەین هیچ كەموكوڕییەك لە ئێمە نەبێت كە پێشتریش نەبووە.
عێراق هیچ دەرگایەكی نەكردووەتەوە بۆ دامەزراندن و هیچ شتێك، جارێ خەریكی بودجە و مووچەین. حكوومەتی فیدرال زیاتر لە ملیۆنێك كەسی بۆ خۆی دامەزراندووە بەڵام هیچ كەسێكی بۆ ئێمە دانەمەزراندووە. چەندان بوار هەیە كە عێراق بۆ خۆی كردوویەتی و مافی هەرێمی كوردستانی تێدا نەداوە. وایانكردووە كە سەرنجمان لەسەر هەقەكانی ترمان نەمێنێت. - ٤٨ كاتژمێر دانراوە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەیە و داوامان كردووە كە لە فیشخابوور نەوتیان ڕادەست دەكەین، چاوەڕێ دەكەین ئەوان لە هەر خولەكێك وەڵام بدەنەوە، بەڵام بێوەڵامییەكە لە ئیهمالی نییە، هەندێك خەڵك لە دەرەوەن و دەگەڕێنەوە و ئەو شتانە چارەسەر دەبێت ئینشائەڵا. كەی مووچە دابەش دەكرێت؟ داوای ١٢٠ ملیار كراوە، ئێمە ڕادەستی لقی بانكی ناوەندیی عێراقی دەكەین لە هەولێر، وەزارەتی دارایی ئامادەیە، لیستی مووچە ئامادەیە، ئینشائەڵا هیچ كێشەیەك دروست نابێت، لەگەڵ گەیشتنی پارەكە وەزارەتی دارایی مووچەكە دابەش دەكات جا پشوو بێت یان نا، هەینی بێت یان نا، ئامادەكارییەكە ئاوا كراوە كە مووچەكە دابەش بكرێت.
شەڕ بۆ ئەوە دەكەین كە مووچەخۆرانی كوردستان هیچ مووچەیەكیان نەفەوتێت.
دەبێ بگەڕێینەوە بۆ سەرەتا، گوتیان نەوتمان پێ بدەن و داهاتی نانەوتی ڕێك بخەین پێكەوە، هیچ كێشەیەك نامێنێت بۆ مووچە، ئێمەش ئەمەمان كردووە، ئەگەر خۆیان لە خوا نەكەن، دەبێ مووچەی هەموو مانگەكان بنێرن.




