ماڵپەڕی KDP ناوەرۆكی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران دەخاتەڕوو

ھەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی، كۆ دەبێتەوە و پرسی ڕێككەوتننامەی سێ لایەنەی نێوان حكوومەتی فیدراڵی و حكوومەتی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیا نەوتییەكان، دەخرێتە ڕوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە 24/9/2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیران کۆ دەبێتەوە و لە كۆبوونەوەكەدا بابەتی ڕێككەوتننامەی سێلایەنەی نێوان حكوومەتی فیدراڵی و حكوومەتی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیا نەوتییەكان، تایبەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان، لەبەر ڕۆشنایی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی هەمواركراو و بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەردوولا دەخرێتە ڕوو.
لە بڕگەیەكی دیكەدا، دواپێشهاتی دۆسیەی پۆلێنكردنی داهاتە نانەوتییەكان و دەستنیشانكردنی بەشی گەنجینەی فیدراڵی دەخرێتە ڕوو.




