٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھێمن میرانی بۆ KDP: ١٠ ئۆتۆمبێل بۆ پارێزگای ھەڵەبجە دابینکرا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێم ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی گرنگیدان و جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی ھاتووچۆ لە ھەرێمی کوردستان لەسەر داھاتی هاتووچۆ ١٠ ئۆتۆمبێل بۆ پارێزگای ھەڵەبجە دابینکرا.

دکتۆر ھێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکیدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، دابینکردنی ئۆتۆمبێل بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکانی ھاتووچۆ لە چوارچێوەی بایەخی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە بە بەڕێوەبەرایەتیەکانی ھاتووچۆ و جێبەجێکردنی ئەرکەکانی پۆلیسی ھاتووچۆیە لە ھەرێمی کوردستان، بۆیە وەزارەتی ناوخۆ لەسەر داھاتی هاتووچۆ ئۆتۆمبێل بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکان دابین دەکات.

میرانی باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا ١٠ ئۆتۆمبێل بۆ پارێزگای ھەڵەبجە دابینکراوە لەسەر داھاتی ھاتووچۆ، ئەمەش ھەر لە چوارچێوەی گرنگیدانە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی پۆلیسی ھاتووچۆ لە پارێزگای ھەڵەبجە.

 

بڵند ئیبراھیم  

هەواڵی پەیوەندیدار