٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامێك لە بارەگای بارزانییەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدکردنی فەرماندەی پێشمەرگە و كەسایەتیی خەباتگێڕ (ئەكبەر حاجی ڕۆستەم)ـمان پێ گەییشت.

 پێویستە بە زووترین كات دامودەزگاکانی دەڤەری گەرمیان تاوانباران بدۆزنەوە و ڕادەستی یاسا بكەن و بە سزای تاوانی خۆیان بگەیێندرێن.

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدکردنی فەرماندەی پێشمەرگە و كەسایەتیی خەباتگێڕ (ئەكبەر حاجی ڕۆستەم)ـمان پێ گەییشت. ئەكبەر حاجی ڕۆستەم تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەری ناسراوی دەڤەری گەرمیان و جێی ڕێزی خەڵكی كوردستان بوو و لەدەست دانی خەسارەت و كەلێنێكی گەورەیە. پێویستە بە زووترین كات دامودەزگاکانی دەڤەری گەرمیان تاوانباران بدۆزنەوە و ڕادەستی یاسا بكەن و بە سزای تاوانی خۆیان بگەیێندرێن.

بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و هاوڕێ و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ئەكبەر حاجی ڕۆستەم و خەڵكی گەرمیان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین. لە خودای گەورە داواكارین ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

 

انا للە و انا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

23ی ئەیلوولی 2025

هەواڵی پەیوەندیدار