سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ هێنانه‌كایه‌ى قه‌زا و ناحیه‌یه‌ك ده‌رده‌كات

ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/9/23 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانێكى هه‌رێمیى بۆ هێنانه‌كایه‌ى قه‌زاى ڕزگارى له سنوورى ئیدارەی سه‌ربه‌خۆى گه‌رمیان واژۆ كرد كه هه‌مان سنوورى ئێستاى ناحیه‌ى ڕزگارى له‌خۆده‌گرێت.
هه‌ر له فه‌رمانێكى دیكه‌ى هه‌رێمیدا، بۆ خزمه‌تكردنى زیاترى خه‌ڵكى ناوچه‌كه، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ئه‌مڕۆ واژۆى له‌سه‌ر هێنانه‌كایه‌ى ناحیه‌ى ئاڤكان له سنوورى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ كرد.
هێنانه‌كایه‌ى قه‌زاى ڕزگارى له سنوورى گه‌رمیان و ناحیه‌ى ئاڤكان له سنوورى زاخۆ، هاوكار و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ بره‌ودان به خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ دانیشتووانى ئه‌و ناوچانه له هه‌موو بواره‌كاندا و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى باشترى داوا و چاوه‌ڕوانییه‌كانى هاووڵاتیان له‌و سنوورانه ده‌بێت.




