سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزى ژاپۆن له عێراق کرد

ھەولێر-KDP. info- ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9/23، مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە ئه‌كیرا ئیندۆ، باڵیۆزى ژاپۆن له عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانى ژاپۆن و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى گشتیى عێراق و ئاماده‌كارییه‌كانى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران کرا.
باڵیۆزی ژاپۆن باسی لە کار و چالاکی و پڕۆژەکانیان لە هەرێمی کوردستان کرد کە لە ڕێی ئاژانسی جایکا، چەندین پڕۆژەی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن.
سەرۆکی حکومەت سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ هاریکاری و پشتیوانی و پڕۆژەکانی ژاپۆن دەربڕی و جەختی لە گرنگیی سوودوەرگرتن لە شارەزایی و ئەزموونی دەوڵەمەندی ژاپۆن لە بوارەکانی پیشەسازی و پەروەردەیی و گەشەپێدانی ئابووریدا کردەوە.




