ڕاوێژکاری باڵا بۆ KDP: پڕۆژەی به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی بیری تۆندڕۆیی گه‌یشتووەته قۆناغی كۆتایی

هه‌ولێر-KDP.info- راوێژكارێكی باڵای وه‌زاره‌تی داد ده‌ڵێ، پڕۆژه‌ی نیشتیمانیی ستراتیژی بۆ به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی بیری تۆندڕۆیی گه‌یشتووەته قۆناغی كۆتایی دەشڵێ، دوای ته‌واوبوونی، له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانەوە پڕۆژه‌كه په‌سه‌ند ده‌كرێت و كار له‌سه‌ر ئه‌و ستراتیژه ده‌كرێت، تا خه‌ڵك هۆشیار بکرێتەوە بۆ ئه‌وه‌ی دوور بکه‌ونه‌وه له بیری توندڕه‌وی.
كرمانج عوسمان، ڕاوێژكاری باڵا له وه‌زاره‌تی داد، پەیوەست بە دوا قۆناغی پڕۆژه‌ی نیشتیمانیی ستراتیژی بۆ به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی بیری تۆندڕۆیی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دوا و گوتی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرینگییه‌كی زۆر به پێكه‌وه‌ژیان ده‌دات، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌رێمی كوردستان پلانی نیشتیمانیی ستراتیژی خۆی داناوه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بیری توندڕۆیی، پلانه‌كه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی I0M دانراوه و لیژنه‌یه‌كی باڵا له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتووه، كه نوێنه‌ری هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی تێدایه، سەرقاڵی ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌یه‌كین و گه‌یشتووینه‌ته قۆناغی كۆتایی.
ڕاوێژكاری باڵای وه‌زاره‌تی داد ده‌شڵێت، دوای ته‌واوبوونی، له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانەوە پڕۆژه‌كه په‌سه‌ند ده‌كرێت و كار له‌سه‌ر ئه‌و ستراتیژه ده‌كرێت، تا خه‌ڵك هۆشیار بکرێتەوە بۆ ئه‌وه‌ی دوور بکه‌ونه‌وه له بیری توندڕه‌وی، ئه‌گه‌ریش كه‌سێك تووشی بیری توندڕه‌وی بوو، چۆن چاره‌سه‌ری بۆ بكرێت.
كرمانج عوسمان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ڕه‌وشی پیكه‌وه‌ژیان به‌راورد به عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه له هه‌رێمی كوردستان زۆر باشتره و به‌راورد ناكرێت له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر، به‌ڵام پێویسته به‌رده‌وام له ڕێگه‌ی جیاوازه‌وه كاری له‌سه‌ر بكه‌ین، پێشبینی ده‌كه‌م له داهاتوودا بابه‌تی پێكه‌وه‌ژیان به یاسا ڕێكخبرێت و هه‌ر که‌سێك زێده‌ڕۆیی بكات، سزای یاسایی بۆی هه‌بێت.
قائید میرۆ




