سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی ئەکبەر حاجی ڕۆستەم کرد

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزی کەسایەتیی نیشتمانپەروەری ناسراوی گەرمیان ( ئەکبەر حاجی ڕۆستەم) دەكات..
دەقی پرسەنامەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بنەماڵەی ئەکبەر حاجی ڕۆستەم
پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزی کەسایەتیی نیشتمانپەروەری ناسراوی گەرمیان ( ئەکبەر حاجی ڕۆستەم) دەکەم و هاوبەشی خەمیانم و بە توندترین شێوەش سەرکۆنەی تیرۆرکردنەکەی دەکەم. دەبێت دامودەزگاکانی دەڤەرەکە بە زووترین کات، لێکۆڵینەوەی پێویست بۆ دۆزینەی تاوانباران بکەن و ڕێکاری یاسایی بگرنەبەر.
خودای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و دۆست و هەڤاڵەکانی ببەخشێت.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2025/9/23




