٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێم و باڵیۆزى ژاپۆن هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیان تاوتوێ كرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/9/23 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌كیرا ئیندۆ، باڵیۆزى ژاپۆن له‌ عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى ژاپۆن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى گشتیى عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ئاماده‌كارییه‌كانى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیان تاوتوێ كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێز كونسوڵى ژاپۆن له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، په‌یوه‌ندییه‌كانى ژاپۆنیان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ مایه‌ى بایه‌خ و گرنگى بۆ هه‌ردوولا له‌ قه‌ڵه‌م دا و جه‌ختیان له‌ پته‌وكردن و فراوانكردنى بواره‌كانى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان كرده‌وه‌.

هه‌ردوولا ئاماده‌یى و كار و چالاكیى كۆمپانیا ژاپۆنییه‌كانیان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ گرنگ له‌ قه‌ڵه‌م دا و تیشكیان خسته‌ سه‌ر ئه‌و بوارانه‌ى كه‌ ده‌كرێ ژاپۆن وه‌به‌رهێنانیان تیادا بكات. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى بۆ هاوكارییه‌كانى ژاپۆن و ڕۆڵ و ئاماده‌یى و چالاكیى كۆمپانیاكانى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌.

دوایین پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر عێراق و وڵاتانى ناوچه‌كه‌وه‌، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار