سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئامادەی یاری کۆتایی مۆندیال بوو

ھەولێر-KDP.info- بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، یاری کۆتایی مۆندیالی تۆپی پێی بچووککراوەی خانمان لە ھەولێر بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، لە یاریگەی یانەی ھەندرێن لە ھەولێر، بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، یاری کۆتایی مۆندیالی تۆپی پێی بچووککراوەی خانمان بەڕێوەچوو.
یارییەکە لە نێوان ھەردوو ھەڵبژاردەی تۆپی پێی خانمانی بەرازیل و میسر بەڕێوەچوو، ھەروەھا یانەی خانمانی لوبنان، پلەی سێیەمی مۆندیالی تۆپی پێی بچووککراوەی بە دەست ھێناوە.
مۆندیالی تۆپی پێی بچووککراوەی خانمان، بۆ یەکەمجارە لە ھەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، خانمانی میسر بوونە پاڵەوانی مۆندیالەکە.





