سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كۆبووه‌وه

ھەولێر-KDP.info- نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/9/22 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له به‌ڕێز محسن مه‌نده‌لاوى، جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له به‌ڕێزان جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دۆخى گشتیى عێراق، پرۆسه‌ى سیاسى و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، كار و به‌رنامه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق، به‌تایبه‌تى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و ڕێككه‌وتنه‌كان كرده‌وه كه له به‌رژه‌وه‌ندیى ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات و پێشكه‌وتنیدایه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاسى هه‌موو ئه‌و كه‌سایه‌تى و لایه‌نانه‌ى كرد كه كار بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها پشتیوانیى خۆى بۆ هه‌وڵه‌كان و لێكگه‌یشتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵ ده‌رباره‌ى پرسى شایسته دارایییه‌كان و مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و باسیان له ئاماده‌كارییه‌كان كرد. له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا بره‌ودانیان به پرۆسه‌ى دیموكراسى به پێویست و گرنگ بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات له قه‌ڵه‌م دا.
گرنگیى كارى هاوبه‌ش و هاریكاریى نێوان پێكهاته و لایه‌نه سیاسییه‌كانى وڵات و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




