ھێمن ھەورامی و مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر ئامادەکاریەكانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیان خستەڕوو

هەولێر-KDP.info- بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێری کرد و ئامادەکاریەكانی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق و ووردەکاری ئامادەکارییەکان و بەرپرسیارێتی تەنزیمی و چوارچێوەی پلان و کار و ووردەکاریەكانی خستەڕوو.
ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٢ ی ئەیلوول، د. ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە چوارچێوەی ئەرکە پەیڕەوییەکان و ئامادەکاریەكان بۆ ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، لەگەڵ ھەڤاڵانی بەشی ڕێکخستنی مەکتەبی سیاسی سەردانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێری کرد و لەلایەن ھەڤاڵان د. پشتیوان صادق ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر و یاریدەدەرانی مەکتەب، پێشوازی گەرمی لێكرا.
د. ھێمن ھەورامی، بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە دیدارێکدا کە ھەڤاڵان ئومێد خۆشناو و ھەڵگورد شێخ نەجیب و بەرپرسی لقەکانی ٢ و ١٠ و ١٦ و ٢٣ و ٢٤ و ٢٦ و کارگێڕانی لقەکان و بەرپرسی ناوچەکان ئامادە بوون، لە بارەی ووردەکاری ئامادەکارییەکان و بەرپرسیارێتی تەنزیمی و چوارچێوەی پلان و کار و ووردەکاری خستەڕوو.







