ئەحمەد کانی بۆ KDP: حکوومەتی ھەرێم لە پێشخستن و جوانکردنی کوردستان بەردەوامە

ههولێر-KDP.info- بهرپرسی بەشی دیراسات و پێگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان دهڵێت، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی لە ئەنجامدانی پڕۆژە بەهادار و نایابەکان بۆ پێشخستن و جوانکردنی کوردستان بەردەوامە.
ئەحمەد کانی، ئهندامى کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی بەشی دیراسات و پێگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پهیوهست به كاروانی ئاوهدانی ههرێمی كوردستان و مەراسیمی کردنەوەی پڕۆژەی جووتسایدی لالش-شیخان، لەلایەن سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانهوه، تایبهت بۆ ماڵپهڕی فهرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دوا و گوتی، "کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی لە ئەنجامدانی پڕۆژە بەهادار و نایابەکان بۆ پێشخستن و جوانکردنی کوردستان بەردەوامە.
ئەحمەد کانی، باسی وتهیهكی جەنابی بارزانی نەمر دهكات كه فەرموویهتی، (شانازیە بۆ مرۆڤ خزمەتکاری میللەتی خۆی بێت) ئەحمەد کانی دهڵێت، ئەمڕۆش له مەراسیمی کردنەوەی پڕۆژەی جووتسایدی لالش-شیخان، مەسروور بارزانی فەرمووی، (هەر کارێك ئێمە بیکەین، بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیانی خۆمان، بە ئەرکی خۆمانی دەزانین).
دهشڵێت، "خەڵکی کوردستان شایانی هەموو خزمەتکردنێکن، خوای گەورە پشتیوان بێت ئەم پڕۆژانە و هەزاران پڕۆژەی تری خزمەتگوزاری لەهەموو بوارەکانی ئاوەدانکردنەوە، پەروەردە، ئەکادیمی، تەندرووستی، کشتوکاڵی، پیشەسازی و بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری لەسەر دەستی بهڕێز مەسروور بارزانی لە داهاتوودا بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان بەردەوام دەبێت، چونكه خەڵکی کوردستان شایانی هەموو کارێکی باشن و پیرۆزیان بێت.




