ئاری ئه‌حمه‌د: پڕۆژه‌ی ڕیسایكلینی ئاوی هه‌ولێر ده‌ست به كاره‌كانی ده‌كات

هه‌ولێر -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت "پڕۆژه‌ی ڕیسایكلینی ئاوی هه‌ولێر ئیمزا كراوه و پڕۆژه‌كه له ڕۆژێكدا 52 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو ڕیسایكلین ده‌كات."
ئه‌ندازیار ئاری ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێم به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "پڕۆژه‌ی ڕیسایكلینی ئاوی هه‌ولێر به گوژمه‌ی 200 ملیۆن دۆلار له‌لایه‌ن ئاژانسی جایكای ژاپۆنی به‌قه‌رزی درێژخایه‌ن ئه‌نجام ده‌درێت، پڕۆژه‌كه توانای ڕیسایكلینی 52 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوی له ڕۆژێكدا هەیە، كۆمپانیایه‌كی یابانی جێبه‌جێكاری پڕۆژه‌كه‌یه و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێم سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، گرێبه‌ستی پڕۆژه‌كه له 9ی ئه‌یلوول ئیمزا كراوه و له ماوه‌ی دوو مانگدا ده‌ستبەکار ده‌بێت."
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی "ماوه‌ی پڕۆژه‌كه سێ ساڵه، به‌ڵام دوای دوو ساڵ ده‌ستبه‌كار ده‌بێت، ئه‌و ئاوه‌ی ڕیسایكلین ده‌كرێت بۆ پشتێنەی سه‌وزایی هه‌ولێر و كه‌رتی كشتوكاڵ و سه‌وزكردنی سه‌وزایی ناو هه‌ولێر به‌كار دەبرێت."
ئه‌ندازیار ئاری ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "پڕۆژه‌كه دوو مه‌به‌ستی هه‌یه، یه‌ك له‌وانه پاككردنه‌وه‌ی ئاوی ئاوه‌ڕۆ و دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌یەتی بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی ئاماژه‌م بۆ كرد، به‌ڵام ئاوی ڕیسایكلین بۆ خواردنه‌وه و مه‌به‌ستی دیكه شیاو نیه، ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستی ژینگه به‌كار دێت، بێگومان یه‌كێكه له‌و پڕۆژانه‌ی ستراتیژییانەی له بواری ئاو و ئاوه‌ڕۆ دوای ده‌ست به‌كاربوونی كاریگه‌ری خۆی ده‌بێت."
قائید میرۆ




