٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فازڵ میرانى: مامۆستایانی ئایینی هەردەم لە ئاست چاوەڕوانیی گەل و وڵاتەكەیاندا بوون

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- فازڵ میرانى، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، بەبۆنەی 55ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی  یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان کرد.

دەقی پەیامی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی:

یادی (55) ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بە دەرفەت دەزانم، پیرۆزباییەكی گەرم لە ڕێزداران سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی و ئەنجومەنی ناوەندیی یەكێتی زانایان و تێكڕای مامۆستایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بكەم.

ئەم ڕێكخراوە لە دامەزراندن و دروست بوونییەوە تا دەگاتە ئێستا، هەردەم ڕۆڵێكی گەورە و كاریگەری لە ژیانی گەلەكەماندا هەبووە، چ لە ڕووی پشتیوانی كردن لە خەباتی نەتەوەیی و نیشتیمانیی گەل و چ لە ڕووی زیاتر برەودان بە گیانی تەبایی و یەكڕێزی و لێبوردەیی و پێكەوە ژیانی ئاشتیانەی نێوان پێكهاتەكانی كوردستان. لە سایەی پرۆگرام و ڕێڕەوی ڕۆشنی مامۆستایانی ئایینی كوردستان و چەترەكەیان یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، وڵاتمان هەردەم لانكەی پێكەوە ژیان و لانەی ئارامی هەمووان بووە و هەر واش دەمێنێتەوە.

پیرۆزبایی ئەم یادە لە تێكڕای مامۆستایانی سەربەرزی ئایینی ئیسلام دەكەین، ئەوان هەردەم لە ئاست چاوەڕوانیی گەل و وڵاتەكەیاندا بوون، هیوای سەركەوتن و بەختەوەری بۆ ئەوان و ڕێكخراوە چالاك و كاراكەیان دەخوازین.

 

فازڵ میرانى

بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی

هەواڵی پەیوەندیدار