سەرۆکی حکوومەت بەشی دووەمی کۆڕنیشی زاخۆی کردەوە

ههولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ـی ئەیلوولی 2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەشی دووەمی کۆڕنیشی زاخۆی کردەوە.
گوژمەی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی کۆڕنیشی زاخۆ زیاتر لە 6 ملیار دینارە و درێژاییەکەی نزیکەی سێ کیلۆمەترە.
قۆناغی دووەمی پڕۆژەکە زیاتر لە 50% سەوزایی لەخۆ دەگرێت، پیادەی هاتوچۆ بە درێژایی 8 مەتر بۆ هەر لایەک دروست کراوە؛ هەروەها خواردنگە، کافتریا و بەلەمی گەشتیاری لە پڕۆژەکەدا هەن.
کۆڕنیشی زاخۆ، یەکێکە لە پڕۆژە جوان و سەرنجڕاکێشەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، کە بەردەوام هاووڵاتییانی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و گەشتیاران ڕووی تێدەکەن.




