٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە یەکێتیی زانایان دەکات و ستایشی ڕۆڵیان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی 55ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان کرد.

دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان:

 لە پەنجا و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و گشت ئەندامانی یەکێتیی زانایان دەکەم.

بە ڕێز و پێزانینەوە لە ڕۆڵی گرنگیی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان و زانایانی ئایینی بە گشتیی دەڕوانین لە قووڵکردنەوەی بنەما و بەها بەرز و مرۆییەکانی ئایینی ئیسلام و بەرەنگاربوونەوەی هزری توندڕۆیی و بەهێزترکردنی میانەڕەوی و کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان.

 

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

2025/9/21

هەواڵی پەیوەندیدار