٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی: زاخۆ بووەتە شوێنێکی سەرنجڕاکێش.. ساڵیادی دامەزراندنی پیرۆز بێت

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ -KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ـی ئەیلوولی 2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نەخۆشخانەی منداڵانی لە زاخۆ کردەوە و دواتر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، زاخۆ بووەتە شوێنێکی سەرنجڕاکێش بۆ هەموو خەڵکی کوردستان و بە بۆنەی چوارەمین ساڵەی دامەزراندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ پیرۆزبایی لە هەموو خەڵکی کوردستان دەکەم، بەتایبەتی خەڵکی زاخۆ.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی، ئەمڕۆ چوارەمین ساڵی دامەزراندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆیە. پیرۆزبایی لە هەموو خەڵکی کوردستان دەکەم، بەتایبەتی خەڵکی زاخۆ.  ئەبینین کە زاخۆ پێشکەوتنێکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە. دەستخۆشی لە بەرپرسان دەکەم، لە کاک گوهدار، لە هەموو بەرپرسانی ئیداری کە زۆر خۆیان ماندوو کردووە و زاخۆ بووەتە شوێنێکی سەرنجڕاکێش بۆ هەموو خەڵکی کوردستان کە دێن سەردانی ئێرە دەکەن و لە شوێنەکانی تری عێراقیش دێن.

مەسروور بارزانی گوتیشی، یەکێک لە پڕۆژەکان کردنەوەی نەخۆشخانەی منداڵان بوو کە ئێرەیە و دوای ئەوە پێشانگایەکی نێودەوڵەتییە، ئەوەش بەرنامەمان هەیە بۆ کردنەوەی. بەشی دووەمی کۆڕنیشی زاخۆش، ئەمەیان هەڵگرتووە بۆ دوو جار کە بچینە ئەوێش بیکەینەوە و بەرنامەکەمان تەواو دەبێ ئینجا. سوپاس، دەستخۆش.

هەواڵی پەیوەندیدار