سەرۆکی حکوومەت سەردانی تێکۆشەری ناودار خالد شلی کرد

دهۆک-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 20ـی ئەیلوولی 2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دهۆک سەردانی خالد شلی، پێشمەرگە و تێکۆشەری ناودار و هەڵگری مەدالیای بارزانی نەمر کرد.
لە سەردانەکەیدا، سەرۆکی حکوومەت لە تەندروستی خالد شلی پرسی و هیوای سەلامەتی بۆ خواست
ههر ئەمرۆش مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای دهۆک ژمارەیەک پرۆژەی کردەوە، کە پێکهاتبوون لە کردنەوەی جووتسایدی شێخان-لالش، کردنەوەی کۆگا و سەنتەری پشکنینی پێشوەختەی کۆمپانیای تۆیۆتا و کردنەوەی پارکی سەرهڵدان.




