٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت لە دھۆک و زاخۆ پڕۆژەی تازە دەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- جێگری پارێزگای دھۆک دەڵێت،  "ئەمڕۆ سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پارێزگای دھۆک دوای کردنەوەی پڕۆژەی دووسایدی شێخان بۆ لالش، پڕۆژەی پارکی سەرھەلدانیش دەکاتەوە."

ماجد سەید ساڵح، جێگری سەرۆکی پارێزگای دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "ئەمڕۆ سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی پارێزگای دھۆکی کرد، لە سەرەتای سەردانەکەی لە قەزای شێخان ڕێگای دووسایدی شێخان بۆ لالشی کردەوە، بڕیارە ھەر ئەمڕۆ لە پارێزگای دھۆک پارکی سەرھەلدان بکرێتەوە، لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش پڕۆژە دەکرێتەوە."
ماجد سەید ساڵح گوتیشی "لە مەراسیمی کردنەوەی پڕۆژەی پارکی سەرھەلدان سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان خۆی ئامادەدەبێت."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار