گوتەبێژی حکوومەت ئهو گوژمەیهی له کابینەی نۆ بۆ ڕێگهوبان تهرخان كراوه ئاشكرا دهكات

ههولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە کابینەی نۆیەمدا، بە گوژمەی زیاتر لە 3.5 تریلیۆن دینار، 5400 کیلۆمەتر ڕێگهی نوێ دروست کراون و نۆژەن کراونەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، 20ـی ئەیلوولی 2025، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کابینەی نۆیەم، ژمارەیەکی بەرچاو پڕۆژەی ڕێگهوبانی جێبەجێ کردووە، بەتایبەتی لە بواری نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی ڕێگهوبانەکان.
- ڕێگهکانی دەرەوە (سەرەکی):
لە ڕێگهکانی دەرەوە، بە درێژایی 2681 کیلۆمەتر، ڕێگهی نوێ دروستکراوە یان نۆژەنکراوەتەوە، قیڕتاو کراوە.
تێچووی گشتی ئەم پڕۆژانە گەیشتووەتە 1 تریلیۆن و 32 ملیار و 834 ملیۆن دینار.
- ڕێگهی گوندەکان:
318 پڕۆژەی تایبەت بە ڕێگهی گوندەکان ئەنجامدراون.
کۆی درێژی ئەم ڕێگهیانە 317 کیلۆمەتر بووە.
- ڕێگهوبانی ناو شارەکان:
لە ناوخۆی شارەکانی هەرێمی کوردستان، 2168 پڕۆژەی ڕێگهوبان جێبەجێ کراون.
گوژمەی تەرخانکراو بۆ ئەم پڕۆژانە زیاتر لە 2 تریلیۆن و 40 ملیار دینار بووە.
- کردنەوەی پڕۆژەی نوێ:
ئەمڕۆ، سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی ڕێگهیەکی دیکەی ستراتیژی و گرینگ دەکاتەوە، کە ڕێگەی دووسایدی شێخان - لالشە. ئەم ڕێگهیە بە ماوەیەکی کورت و خێرا بە کوالێتی و ستانداردێکی جیهانی تەواو کراوە.




