٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ سەرۆکی حکوومەت جووتسایدی شێخان – لالش دەكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە، 20 ئەیلوولی 2025، کاتژمێر 11:00، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جووتسایدی شێخان-لالش لە پارێزگەی دهۆک دەکاتەوە، ساڵێك لەمەوبەر و له‌ ڕۆژی شەممە، 21-09-2024، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەڕێوڕەسمێکدا، بەردی بناغەی جووتسایدی شێخان- لالش، لە سنووری پارێزگای دهۆک دانا.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێوڕەسمی ڕۆژی شەممە، 21-09-2024، كه‌ بەردی بناغەی جووتسایدی شێخان- لالشی، لە سنووری پارێزگای دهۆک دانا لە گوتارێکدا ئاماژەی بە ڕۆڵی گرینگیی دەڤەرەکە کرد و جەختی لەوە كرده‌وه‌ كه‌ ئێمە خزمەتکاری خەڵکی خۆمانین. هیوادارم خوای گەورە پشتیوان بێت و لە هەموو بارودۆخێکدا، بەردەوام دەبین لە کاروانی ئاوەدانکردنەوەی کوردستان. 

پڕۆژەكە نزیكەی 9 كیلۆمەترە و پانییەكەی 25 مەترە، بە بڕی 26 ملیار و 484 ملیۆن دینار جێبەجێ كراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار